گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاتی نزیکبوونەوە لە ڕۆح کێشان

کاتێک نزیک دەبینەوە لە ڕۆح کێشان چى ڕودەدات و چى دەبینین؟

2021.01.28 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
کاتێک نزیک دەبینەوە لە ڕۆح کێشان چى ڕودەدات و چى دەبینین؟

ناس کورد-

پزیشکێکى فریاکەوتن کە گیان لەدەستدانى نزیکەى 2000 کەسى بینیوە، ئەوە ڕوندەکاتەوە کە لەکاتى ڕۆح دەرچوندا چى ڕودەدات، پێشى وایە لە هەموو مرۆڤەکاندا هەمان شت ڕودەدات و ئەو کەسەى لە سەرەمەرگدایە چەندین هەستى جیاوازى هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دکتۆر تۆماس فلیشمان کە ماوەى زیاتر لە 35 ساڵە پزیشکى فریاکەوتنە و گیانلەدەستدانى نزیکەى 2000 کەسى برینیوە دەڵێت، ئەو حاڵەتە پێى دەوترێت تاقیکردەوەى نزیکبوونەوە لە مردن، شیکردنەوەیەکى زانستى نییە، بەڵام سەرجەمیان لە چەندین ڕوەوە لەیەکدەچن و یەک شێوازن، ئەوەش سەرەڕاى ئایین و کەسەکان و ڕەگەز و جیاوازیەکانیان.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەوانەى لە سەرەمەرگدا بوون و بە تەواوەتى لەمردن نزیک بونەتەوە ترسێکى کەمیان هەبووە بەتایبەتى لە ڕۆژەکانى کۆتاییاندا، لەکاتى سەرەمەرگیشدا لە قۆناغى یەکەمدا گۆڕانکاریەکى کتوپڕ ڕودەدات، لە ساتێکى زۆر کەمدا و لە پڕدا سەرجەم ئەو ئازارەى هەیەنى نامێنێت، هەروەها سەرجەم دودڵى و ترسەکانى و ژاوەژاوى دەوروبەرى دەڕوات و دەچێتە ساتێکى ئارام و هێمنەوە، هەندێک باس لە دروستبوونى خۆشحاڵیەکى سەیر دەکەن.

 

ئەو پزیشکە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، لە قۆناغى دووەمى تاقیکردنەوەى دەرچوون لە جەستە گۆڕانکارییەکى کتوپڕ ڕودەدات و دەڵێن، هەستیان کردووە کە دەفڕن، هەروەها خۆیان دەبینن لەسەر قەرەوێڵەکەن و پزیشک و پەرستارەکان دەبینن کە هەوڵى گەڕانەوەیان دەدەن بۆ ژیان.

 

دەشڵێت، دەتوانن ئەو کارانە ببینن کە پزیشکەکان خەریکن و گوێشیان لێیان بێت، هەروەها بەشێکى زۆریان وەسفى ئەو کارانەیان کردوە کە لەکاتى هێنانەوەیان بینیویانە لە ژورەکەدا هەروەها ئەو قسانەشى گوێیان لێى بووە، هیچ شیکردنەوەیەکمان نییە بۆ ئەوە و ناتوانین ڕونیبکەینەوە چونکە هیچ چالاکییەکى مێشک بوونى نییە، بۆیە شیکردنەوەیەکى زانستى نییە، بەڵام دڵنیاین لەوەى کە ئەو دیاردانە بونیان هەیە.

 

دکتۆر تۆماس فلیشمان لە درێژە گێرانەوەکەیدا ئەوەشى ئاشکراکردوە، قۆناغى سێیەم بۆ 98% بۆ 99% ئارامە بەڵام بۆ 2%ەکەى ترى بەهەمان شێوە نییە، گوێیان لە دەنگى ترسناک دەبێت و بۆنى ناخۆش دەکەن و بونەوەرى ترسناک دەبینن.

 

هەرچى سەبارەت بە قۆناغى چوارەمە جەختیلەوەکردوەتەوە، دەستپیکردنى ڕوناکى لە تاریکیەکى تەواووە دەبینن کە زۆر ڕوناکە و سەرنجڕاکێشە، لە ناو ڕوناکیەکەدا تونێلێک دروست دەبێت کە بە هێزێکى زۆرەوە رایان دەکێشێت بۆ خۆى و ئەوانیش دەست دەکەن بە فڕین بەرەو تونێلەکە، وردە وردە ڕوناکیەکە کەمتر و نزیکتر دەبێتەوە لێیان.

 

هەروەها تەنها 10%ى ئەوانەى لە مردن نزیک بونەتەوە باسى قۆناغى پێنجەم دەکەن، کە ئەویش شوێنێکى جوان و چەندین ڕەنگى جوان دەبینن، هەندیک دەڵێت گوێیان لە میوزیک دەبێت و هەست بە خۆشەویستى دەکەن، هەروەها قۆناغى کۆتایى تەنها هەندێک کەس باسى دەکەن و بەو کەسانەیان گەیشتون کە پێشتر مردون، ئەو کەسانە دەڵێت لەو قۆناغەکەدا بڕیاى گەڕانەوەیان داوە چونکە هەستیان کردوەکە هێشتا لە ژیاندا ئەرکیان ماوە کە تەواوى بکەن.