گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەڵوێستێکی نوێی ئەمەریکا لەسەر دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا

2021.01.28 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکی نوێی ئەمەریکا لەسەر دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا

 ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و ڕەوتی دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ کرد و باڵیۆزی ئەمەریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ دانووستانەکان دووپات کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە کە ئەمرۆ (پێنجشەممە 28ی كانونی دووەمی 2021) بە ئامادەبوونی ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکای کرد و پەیوەندیی بەهێزی سەرۆک جۆو بایدن و ستافی ئیدارەكەی لەگەڵ ناوچەكە بیرهێنایەوە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک بایدندا گەشەكردنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی دانووستانەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال کرا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پشتگیری وڵاتەکەی بۆ دانووستانەکان دووپات کردەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ تاووتوێکردنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان چارەنووسسازە و هیوای خواست بە پشتگیری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت.

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لە بوارە جواروجۆرەکاندا کرا و باڵیۆزی ئەمریکا ستایشی رۆڵی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ پێداگرییەکانی لەسەر بەرەوپێشبردنی رەوتی چاكسازی لە هەرێمی کوردستاندا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، قوباد تاڵەبانی وردەکاری ئەو هەنگاوە چاکسازییانەی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا ڕوونکردەوە کە حکومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا ناویەتی و ئەوانەشی كە لەبەرنامەی كاردان لە قۆناغەکانی داهاتوودا.