گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەتا سەراوی و مەلا کرێکار

عەتا سەراوی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەلا کرێکار ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.28 - 19:37
App store icon Play store icon Play store icon
عەتا سەراوی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەلا کرێکار ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفونەکەی لەگەڵ مەلا کرێکار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، مەلا کرێکار لە پێنج دەقەو نیودا نۆ دانپێدانانی بە زمانی خۆی ڕاگەیاند.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بۆ ئەوانەی پێیانوایە کە ئەمیرە سەرگەردانەکەیان لە نەرویج و من لەسلێمانی لەجەنابی تۆقیوم، بێ خەربەرن لەوەی کەلایەنی پەیوەندیدار چ لە نەرویچ و چ لە سوید ئاگادارو لەخەت بوون، کە بۆ تەلەفونی نۆرماڵی ماڵەکەیی تەلفۆنم کرد و پێشتر بەشێک لەون امانەی کە برازاکەی بە ناویی جولەیبیب، پەیوەندی بە بەندەوە کردبوو کە مامی ئەتوانێ بەرائەتی خۆی بسەلمێنێ، دوایی ئاگاداریی و ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار،  بەندە ئەو تەلفۆنەم بۆ کرد و لە پێنج دەقیقە و نیودا نۆ دانپێدانانی بەزمانی خۆی واژۆ کرد، بەندەش بەو نەرمییەوە ھەرئەوەندەم پێویست بو بۆ دادگایی کردنەکەی. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ناوبراو سزای خۆی لەدادگایی نەرویج و ئیتالیاش وەرگرت، جا بۆخۆتان ئەوەی ھەوادار و توتی ئەو ڕەوتە سەرلێشێواو و تیرۆریستەیە، بڕۆن ھەر شانازی بەو خۆ گیڤ کردنەوەی ئەمیرەکەتانەوە بکەن." 

 

پێم وایە ئێستا تێگەیشتن بۆ ئەو نەرمییە لەبەندە و ئەو خۆگیڤ کردنەوەو ھەڕەشەوگوڕەشەش لە کرێکار، کەشانازی بەتیرۆریستانی ئەنسار و  جندەوە ئەکات و واژۆی ئەمیربون و کوشتنی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات."

 

عەتا سەراوی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ناچار دوای سێ ساڵ لەو پەیوەندییە تەلەفونیە کە هاوینی ساڵی 2017 بوو، ئەم ڕاستییەم ئاشکرا کرد، کەنەدەبو بەم زووانە باسی بکەم، بەڵام لەبەر دڵی دۆست و خۆشەویستان و بۆ تێگەیاندنی ئەوانەی کەشانازی بەو خۆگیڤ کردنەوەی ئەمیرەکەیان دەکەن ئەم بابەتەم ئاشکراکرد. "

 

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی عەتا سەراوی و مەلا کرێکار: