گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر هەرێم و بەغدا رێکنەکەون

پێشنیازێکى نوێ بۆ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەران دەکرێت

2021.01.28 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێکى نوێ بۆ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەران دەکرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەنە رێککەوتن پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاکان داواى جێگیرکردنى بڕگەیەک بکەن لە پڕۆژەى بودجە تا پارێزگاکان سەرپشک بکرێن بۆ رادەستکردنى داهاتەکانیان بەبەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێکەوت زەکى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "پێویستە ئەنجومەنی پارێزگاکان بیر لەژیانی خەڵکەکەیان بکەنەوەو ئەرکی نوێنەرایەتی خۆیان جێبەجێبکەن لەپێناو ڕزگار کردنی مووچە خۆران لەو چارەنوسە ناڕونە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەم ھەلومەرجەدا دەبێت ئەنجومەنى پارێزگاکان، داوا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەتایبەت لیژنەی دارایی بکەن بڕگەیەک جێگیر بکەن ئەگەر حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ نەگەشتنە ڕێککەوتن ئەوا پارێزگاکان سەرپشکن لە ڕادەستکردنی داھاتە فیدڕاڵیەکان بە حکومەتی بەغدا بەمەرجی وەرگرتنی شایستەی دارایی موچە خۆران و پارێزگاکانیان.

 

رێکەوت زەکى دەشڵێت "ئەگەر حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەمە بە خەتەر دەزانێت با مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات و خۆی فریای ژیانی موچە خۆران بکەوێت".