گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵگەڕانەوە’’

لە هەرێمی کوردستان ’’هەوا’’ لەبەردەم مەترسیدایە

2021.01.28 - 14:39
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەرێمی کوردستان ’’هەوا’’ لەبەردەم مەترسیدایە

ناس کورد-

 

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەوای هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسییدایە و هۆکارەکەشی بۆ چڕی دانیشتوانی شارەکان، زۆری ژمارەی ئوتومبیل و کەمی سەوزایی دەگێڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولرەحمان سدیق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (28ی کانونی دووەمی 2021) رایگەیاند "تا رادەیەک لەبواری پیسبوونی ئاو و پاراستنی خاکدا باشین، بەڵام ئەوەی کە گرفتە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا دروستکردووە هەوایە".

 

رونیشیکردەوە "ئەگەر ریزبەندی بۆ بکەین دەتوانین بڵێین لە هەرێمی کوردستان گرفتی یەکەممان لە رووی ژینگەوە کە پێویستی بە چارەسەرکردنە بریتییە لە هەوا، گرفتی دووەم ئاوە و سێیەمیان خاکە".

 

عەبدولرەحمان سدیق وتیشى "بەپێی داتایەکی وەزارەتی شارەوانی کە لەگەڵ چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی تۆماریانکردووە لە ساڵی 2015دا، تێکڕای رێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان 12.44% بووە کە ئەمە رێژەیەکی کەمە و ئەگەر بمانەوێت بگەین بە ستانداردی جیهانی پێویستە ئەو ڕێژەیە بگەیەندرێت بە رێژەی 25% تا 30%".

 

راشیگەیاند، کۆچکردنی گوندنشینان بۆ شارەکان هۆکارێکە بۆ پیسبوونی هەوا، چونکە سێ پێکهێنەری سەرەکی هەیە کە هۆکاری پیسبوونی هەوان، یەکەمیان بریتییە لە هۆکارەکانی گواستنەوە، دوومیان زیادبوونی ژمارەی کارگەکانە لەنێو سنووری شارەوانی، خاڵی سێیەمیشیان بریتییە لە بابەتی دانیشتوان کە بەپێی ئامارەکانی ساڵی 1965ی عێراق  60% دانیشتوان لە گوندەکان بوون و 40% لە شاردا، بەڵام ئێستا 80% دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە شارەکانن و 20% لە گوندەکانن".

 

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، دەربارەی ئەو تەپ و تۆزە و دوکەڵەی بەسەر شارەکانەوە دەبیندرێت، وتی "ئەوەی دەبیندرێت دەرئەنجامی پیسبوونی هەوایە، ئەم دیاردەیە ئێمە لە زستاندا لێی دەترسین چونکە نموونەیەکی بەردەست هەیە لە ساڵی 1952 لە شاری لەندەن روویدا کە لە وەرزی زستاندا چینی ئەتمۆسفێر دابەزی شتێک دروستبوو بەناوی هەڵگەڕانەوە، ئەمە گرفتی دورستکرد بۆ هەناسەدانی زیندەوەران، بۆیە لەو تەپ و تۆز و پیسبوونەی هەوا ئێمەش دەترسین، بۆیە دەڵێین دەبێت هۆکاری گواستنەوەی گشتی زیادبکەین لە پاس، ترام و هۆکارەکانی دیکە و هۆکارەکانی گواستنەوەی تایبەت کەم بکەینەوە".