گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران و كەنداو دەگرێتەوە

ئیدارەی بایدن چەند گۆڕانكارییەكی دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند

2021.01.28 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئیدارەی بایدن چەند گۆڕانكارییەكی دەربارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند

ناس كورد_

ئیدارەی ئەمەریکا بەسەرۆكایەتی جۆو بایدن چەند گۆڕانکارییەكی لە سیاسەتی ئەمەریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و یەکێک لەوانەش ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانە لەگەڵ ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دوای تەنها یەک ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی وەکو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " سەرۆک بایدن ڕوونیکردۆتەوە ئەگەر ئێران دووبارە پابەند بێت بە سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنەکەی 2015 دا ئەوا ئەمەریکاش هەمان شت دەکات."

 

وتیشی " ئێران لە زۆر ڕووەوە پابەندی بەرپرسیارێتیەکانی نەبووە، ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت ئەوا کاتی دەوێت بۆ گەڕانەوە بۆ ئاڕاستە ڕاستەکە، هەروەها کاتی دەوێت تاوەکو بتوانین هەڵسەنگاندنێک بکەین لەسەر ئەوەی ئایا پابەندی بەرپرسیارێتیەکانی بووە یاخود نا، هێشتا زۆر دوورین لەوەوە، تەنها دەتوانم ئەمە بڵێم."

 

لەلایەکی دیکەشەوە واشنتن گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەکی ئەمەریکای ڕاگرت تاوەکو پێداچوونەوەیان پێدا بکات. ئەنتۆنی بلینکن وتی ئەمەش بەمەبەستی ئەوەیە دڵنیا ببینەوە لەوەی کە ئایا گرێبەستەکان " ئامانجە ستراتیژییەکانی دەپێکێت یاخود نا." لەو گرێبەستانەش کە ڕاگیراون گرێبەستەکانی چەکن لەگەڵ سعودیە و ئیماڕاتدا.

 

جێی ئاماژەیە سعودیە ڕابەرایەتی هاوپەیمانێتیەکی سەربازی دەکات لەگەڵ حکومەتی یەمەندا دژی حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

 

هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بەڵێنی " کۆتایی هێنانیدا " بە پشتیوانی ئەمەریکا لەو هاوپەیمانێتیە کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵێک هەڵەی دیار دژی هاوڵاتیانی مەدەنی یەمەنی تۆمەتبار کراوە، ڕۆژی چوارشەممەش وتی " ئەم هاوپەیمانێتیە لە هەندێک کاتدا بەشداربووە لە خستنەوەی خراپترین قەیرانی مرۆیی لەمڕۆدا لە جیهان."

 

لە هەمان کاتیشدا جەختی لەوە کردەوە پێداچوونەوە بە بڕیاری " ناساندنی حوسییەکانی یەمەن دەکات وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی " ، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەخنەیەکی توند لە بەڕێوبەرایەتیەکەی پێشووی ئەمەریکا گیرا لەسەر ئەو بڕیارە، هەروەها ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دەڵێن ئەو بڕیارە هەڕەشە لە گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەکان دەکات بۆ ئەو شوێنە بەرفراوانانەی کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندان لە یەمەن.