گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی كۆرۆناوە

پارتی گۆڕانكاری لە ڕێوشوێنەكانی كۆنگرەدا دەكات

2021.01.28 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی گۆڕانكاری لە ڕێوشوێنەكانی كۆنگرەدا دەكات

ناس كورد_  

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێ، بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گۆڕانكاری بەسەر ھەندێ پرسی تەكنیكیی كۆنگرەدا ھاتووە كە ڕیارە ئەمساڵ ئەنجام بدرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێكدا بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (28 كانونی دووەمی 2021)   جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، جەخت دەكاتەوە "پارتی بڕیاری داوە ئەمساڵ كۆنگرەی حزب ئەنجام بدرێت و گەیشتوونەتە بڕیاری كۆتایی لەبارەی گرێدانی كۆنگرە". 

لەبارەی شوێن و كاتی كۆنگرەی پارتیشەوە، جەعفەر ئێمینكی روونی كردەوەتەوە "ھێشتا زووە باس لەوە بكەین لە كوێ كۆنگرە ئەنجام دەدرێت، چونكە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆڕانكاری بەسەر ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی پارتیدا ھاتووە". 

ئەگەرچی بڕیار بوو لە 2020 پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات بەڵام دواخرا بۆ مانگەكانی سەرەتای 2021.