گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ساردکەرەوەى تایبەت بەهەڵگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا گەیشتە عێراق

2021.01.28 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
ساردکەرەوەى تایبەت بەهەڵگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا گەیشتە عێراق

ناس كورد- 

ئەندامێکى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان ڕایگەیاند، ساردکەرەوەى تایبەت بەهەڵگرتنى ڤاکسينى دژە کۆرۆنا گەیشتوون و ئەو ڤاکسینەش کە دەگات سەرەتا بەشى 20%ى دانیشتوان دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

غایب ئەلعەمیرى، ئەندامى لیژنەى تەندروستى لەپەرلەمانى عێراق (28ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکيدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، ئەو ساردکەرەوە تایبەتانەى کە ڤاکسینى کۆرۆنایان تێدا هەڵدەگیرێن گەیشتوونەتە عێراق.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، عێراق چووەتە ڕێککەوتنى گابێسەوە و چەند ڕێککەوتنێکیشى لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر و کۆمپانیاى تردا هەیە و لەسێ مانگى یەکەمى ئەمساڵیشدا وابڕیارە ڤاکسینەکان بگەن.

 

باسى لەوەش کرد، گوژمەى یەکەمى ڤاکسینەکە نزیکەى 16 ملیۆن بەش دەبێت و دەدرێتە نزیکەى 8 ملیۆن کەس بەتایبەتى ئەو چینانەى کە لەپێشینەن و سەرەتا بەوان دەدرێت لەوانەش کارمەندانى پزیشکى و کەسانى بەتەمەن و ئەوانەى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە.