گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بیل گەیتس هۆشدارى دەدات: پەتاى داهاتوو 10 هێندەى کۆرۆنا بەهێزتر دەبێت

2021.01.27 - 23:09
App store icon Play store icon Play store icon
بیل گەیتس هۆشدارى دەدات: پەتاى داهاتوو 10 هێندەى کۆرۆنا بەهێزتر دەبێت

ناس کورد-

دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت دەڵێت، پەتاى داهاتوو کە جیهان ڕوبەڕوى دەبێتەوە 10 هێندەى پەتاى کۆرۆنا بەهێزتر دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بیل گەیتس ملیاردێر و دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى Suddeutsche Zeitung کە ڕۆژى چوار شەممە 26ى کانونى دووەمى 2021 بڵاوبوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد، ئامادەنین بۆ پەتاى داهاتوو، هیواخوازم ئەم بارودۆخە بگۆڕدرێت دواى دوو ساڵى تر و زۆر شت هەیە دەتوانرێت بکرێت، لەوانەش گەشەپێدانى ڤاکسین و پشکنین و دەرمان و زانستى پەتاکان و چاودێرى.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ئەم پەتایە تۆقێنەرە، بەڵام پەتاى داهاتوو 10 هێندەى ئەوەى ئێستا بەهێزتر دەبێت، سیستمى لۆجستى لە جیهاندا دەوڵەمەندە بەڵام ئاڵۆزترە لەوەى لە پێشوودا هەبوو.

 

گەیتس لە درێژەى قسەکانیدا وتویەتى، ئارامگرى خەڵک لە کۆتاییدایە بەتایبەتى ئەوانەى کە بارودۆخیان سەختە و ناتوانن گرەنتى خوێندنى منداڵەکانیان بکەن بە ڕێگەى ئۆنلاین، هەروەها گەڕانەوەى ژیانیش بۆ بارودۆخى سروشتى لانیکەم ساڵێکى دەوێت.

 

بیل گەیتس لەساڵى 2014ەوە دەستبەردارى بەڕێوەبردنى کۆمپانیاکەى بووە و لەکاتى بڵاوبونەوەى پەتاى کۆرۆناش بڕى یەک ملیار و 745 ملیۆن دۆلارى بۆ ڕوبەڕوبونەوەى پەتاى کۆرۆنا تەرخان کردوە، ئەویش لە ڕێگەى پشتگیریکردنى کۆمپانیاکانى دروستکردنى ڤاکسین و چارەسەرەکان.

 

لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى کۆرۆناش پڕوپاگەندەى ئەوە بڵاوبونەوە کۆرۆنا بەهۆى پرۆسەیەکى نهێنى بۆ دروستکردنى چیپێکى ئەلکترۆنى و دانانى لەناو جەستەى مرۆڤ بۆ چاودێریکردنیان دروستبووە، دەوترا ئەو هەوڵەش بیل گەیتسى لە پشتەوەیە.