گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چین پێشنیاری جۆرێكی بێزاركەر لە پشكنینی كۆرۆنا دەكات

2021.01.27 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
چین پێشنیاری جۆرێكی بێزاركەر لە پشكنینی كۆرۆنا دەكات

ناس کورد- 

پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە دەرچەى کۆمەوە لەبرى لوت لە چین کاردانەوەى لێکەوتەوە، بەپێى زانیاریەکانیش ڕێگە نوێکە گرەنتى زیاترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى (واشنتۆن پۆست) لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، دەزگا ڕاگەیاندنە حکومیەکانى چین باس لەوە دەکەن کە ئەو وڵاتە پرۆتۆکۆڵێکى نوێى بۆ پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا داناوە، ئەویش وەرگرتنى نمونەیە لە دەرچەى کۆمەوە لەبرى ناو ڕێڕەوى لوت.

 

ئەوەش هاتوە، بەپێى زانیاریەکان پرۆتۆکۆڵە نوێکە گرەنتى دەرکەوتنى ئەنجامى تەواوى زیاترە، چونکە لە هەندێک حاڵەتدا بەتایبەتى لەکاتى وەرگرتنى نمونە بۆ ئەوەى بزانرێت کەسى توشبوو چاکبوەتەوە یاخود نا لە ڕێگەى لوتەوە دەرکەوتوە کە ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا نەماوە، بەڵام لە ڕێگەى نمونەى دەرچەى کۆمەوە دەرکەوتوە کە هێشتا ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندایە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، تەنانەت ئەو پزیشکانەشى کە پشکنینە نوێکە ئەنجام دەدەن بە ڕێگەیەکى بێزارکەر وەسفى دەکەن و پێیان وایە کە پێویستە بە شێوەیەکى سنوردار بەکاربهێنرێت.