ناس کورد-
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە داچوونی پردی قەرەگۆل و داواشدەکات، شۆفێران لە ئاست ئەو پردە سایدی بەرانبەر بەکاربهێنن و خێراییەکانیان کەمبکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (27ى کانوونى دووەمى 2021) لەئاگادارییهكدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، پردی قه‌ره‌گۆل به‌ئاراسته‌ی وارماوا بۆ عه‌ربه‌ت داچوه و له‌ئێستادا کاری تێدا دەکرێت و نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه و تاکاتی ته‌واوكردنیشی كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت پردەکە بە ڕووی هاتوچۆدا داده‌خرێت.
هاتوچۆی سلێمانی داوای له‌شۆفێران کردووە، له‌ئاست پردی قه‌ره‌گۆل سایدی به‌رانبه‌ر به‌كاربهێنن و خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه چونكه رێگاكه ده‌بێته یه‌ك ئاڕاستە.