گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باڵیۆزی بەریتانیا لە خەرتووم بەرنوێژی بۆ هاوڵاتیان دەکات

2019.05.26 - 14:46
باڵیۆزی بەریتانیا لە خەرتووم بەرنوێژی بۆ هاوڵاتیان دەکات
ناس کورد- باڵیۆزی بەریتانیا لە خەرتومی پایتەختی سودان خوانێکى بەربانگی بۆ لە بەردەم ماڵەکەیدا خۆیدا بۆ ڕێبواران و هاوڵاتیان ساز کرد و هەر خۆشی بەرنوێژی بۆ کردن. پەڕەی تویتەری باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە خەرتوم چەند وێنەیەکى عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیای لە خەرتووم بڵاوکردەوە لەکاتی بەربانگدا. لە پەیامەکەی باڵیۆزخانەدا نوسراوە، "سودان بە تایبەتمەندی بەربانگی سەرشەقام ناسراوە کە بووەتە کەشێکى ڕەمەزانی تایبەتى سودانییەکان." دەشڵێت، "لەدوای بەربانگ باڵیۆز بەرنوێژی بۆ ئامادەبووان کرد." https://twitter.com/UKinSudan/status/1132238704200822784 https://twitter.com/UKinSudan/status/1132238682319151104