گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و وەفدى حکومەتى هەرێم لەبارەى موچەى فەرمانبەران

2021.01.27 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و وەفدى حکومەتى هەرێم لەبارەى موچەى فەرمانبەران

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى نێوان سەرۆک کۆمار و وەفدى حکومەتى هەرێم و فراکسیۆنە کوردییەکان پشکى هەرێم و موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا (27ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٢٠٢١/١/٢٧) د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق و لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکرا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بەگرنگییەوە جەختکرایەوە لەگەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان وەک سەرجەم ھاووڵاتیان دیکەی عێراق بێ جیاوازی.

 

راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى کۆمار رونیدەکاتەوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بەقەیرانی مووچە و کەمکردنەوەی لێکەوتە داراییەکان لەسەر خەڵک، ھاوکات بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 و زامنکردنی مافی تەواوی ناوچە و پێکھاتەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان لە ململانێی سیاسی و کێشمەکێش.