گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حەسەن کەعبى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ قوباد تاڵەبانى و وەفدى حکومەتى هەرێم ئاشکرا دەکات

2021.01.27 - 18:58
App store icon Play store icon Play store icon
حەسەن کەعبى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى لەگەڵ قوباد تاڵەبانى و وەفدى حکومەتى هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایکرد،گفتۆگۆکانی تایبەت بەبودجەی 2021 دور بخرێتەوە لە هەر ململانێیەکی سیاسی و بەپێویستیزانى ، چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پرسی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بدۆزرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ( 27ی کانوونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەى لەگەڵ قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شاندى حکومەتى هەرێم داویکردووە گفتۆگۆکانی تایبەت بە بودجەی 2021 دوربخرێتەوە لە هەر ململانێیەکی سیاسی و چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پرسی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بدۆزرێتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کەعبی بە پێویستیزانیوە گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان ولیژنەی دارایی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە بودجە بەردەوامی هەبێت لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە، کە ببێتە مایەی سودگەیاندن بەهەموو توێژەکانی گەلی عێراق".

 

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "شاندی هەرێمی کوردستان کەتاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات، بەبایەخەوە ئامادەیی خۆی نێشانداوە بۆ دابینکردنی هەموو داتاو وردەکارییە دارایییەکان و ئەو خشتە ژمێریارییانەی کەپەیوەندییان بەهەناردەکردنی نەوتەوە هەیە لە هەرێم، ئەوەش بەمەبەستی  گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ کێشە دارییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر". 

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند "لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆکانی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021". 

 

وتیشى، شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەکی شەفاف خستەڕوو. 

 

بەوتەى سەمیر هەورامى "حەسەن كەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و شاندی دانوستانکاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان". 

 

ئەمڕۆ(چوارشەممە 27ی کانونی دووەمی 2021) قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حەسەن کەعبی و بەشیر حەداد، جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوویەوە.