گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ’پێشخستنی دەستپیکردنەوەی خوێندن’ 

2021.01.27 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ’پێشخستنی دەستپیکردنەوەی خوێندن’ 

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پێشخستنی کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەکات بۆ پۆلەکانی 1ی بنەرەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی و ڕایگەیاند "ئەو بڕیارە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەدرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (27ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "چەند رۆژێکە باس لە پێشخستنی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێت بۆ پۆلەکانی 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی کە پێشتر بەبڕیاری لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا 1ی 3ی 2021 دیاریکرا بوو، باس لەوەشکرا لەمانگی 2ی ئەمساڵ جارێکی دیکە پێداچوونەوە بۆ وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن دەکرێت لەو قۆناغانەی خوێندن". 

 

وتیشى "بەڵام بەراستی تا ئێستا ئێمەش وەکو وەزارەتی پەروەردە نازانین کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان پێشدەخرێت یاخود نا، ئەوەش وتراوە لەو بارەیەوە تەنها دەنگۆیە و زانیاری فەرمی نییە چونکە ئەو بڕیارە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەدرێت و ئەویش پشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبەستێت".

 

بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم رونیکردەوە، وەزارەتی تەندروستی تاوەکو کاتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکات و جگە لەوەش هەڵسەنگاندن لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەکرێت بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی کە لە ڕۆژی 16ی کانونی دووەمەوە کراوەتەوە و بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەش بڕیار لەوە دەدرێت کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بۆ ئەو قۆناغە تا چەند کاریگەری هەبووە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو قوتابیان و خوێندکاران.

 

جەختیشى کردەوە کە هیچ شتێک بەفەرمی لەبارەی پێشخستنی وادەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەوتراوە و تەنها لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا ئەو بڕیارە دەدرێت و بۆ ئەوەش بڕیارە لە نیوەی یەکەمی مانگی 2 کۆبوونەوەکە بکرێت.

 

پێشتر عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندبوو "چەند پێشنیازێكمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی بیدەین بە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كە بڕیارە لە 2-2-2021 كۆببێتەوە، ئێمە پێشنیازمان كردووە كە پێش مانگی ئادار دەوام لە قوتابخانەكان دەست پێبكاتەوە، پێمان وایە جیاوازی نییە مانگی 2 یان 3 دەست پێبكاتەوە، ئەگەر مانگی 2 دەست پێبكاتەوە دەتوانرێت زوتر پڕۆگرامی خوێندن تەواو بكرێت، چونكە 180 رۆژ پێویستە بۆ تەواوكردنی پڕۆگرامی خوێندن".