گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق؛ یەک دۆنم زەوی بۆ هەر کەسێک 500 داری بەردار دەچێنێت

2021.01.27 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ یەک دۆنم زەوی بۆ هەر کەسێک 500 داری بەردار دەچێنێت

ناس کورد-

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەکەمین وڵاتە کە خاوەنى زۆرترین خاکى بیابانییە و پڕۆژەیەکەیان بۆ تاپۆکردنى زەوییەکان بەسەر ئەو کەسانەدا هەیە دارخورما و دارى بەردارى تێدا دەڕۆێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکیدا کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" گەیشتووە، محەمەد خەفاچى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق (27ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، وەزارەتى کشتوکاڵ پڕۆژەیەکى هەیە بۆ تاپۆکردنى زەوییە دەیمییەکان بەسەر جوتیارەکاندا، هەر کەسێک 500 دار خورما یان داری تری بەرداری تێدا بچێنێت، ئەوە دوای پێنج ساڵ دۆنمێک زەوی دەدرێتێ و لەسەری تاپۆ دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، وەزارەتەکە دەستى کردووە بە جێبەجێکردنی پلانەکە و بە نوسراوى فەرمى ئاڕاستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانى کردووەتەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا بە مەبەستى جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژەیە.

 

خەفاچى دەشڵێت، جۆرەکانى خورماى بەرحى و زەهدى باشترینن و خواستیان زۆر لەسەرە بۆ هەناردەکردن و بەرهەمهێنان، بەڵام جوتیارەکان زیاتر لەسەر بەرهەمهێنانى خورماى زەهدى ڕاهاتوون چونکە بەرگرى زیاترى هەیە بۆ گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا کە ئەوەش دەکرێت هەناردە بکرێت.

 

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، وەزارەتەکەیان ڕێگە بە جوتیارەکان دەدات خۆیان چ جۆرە دارخورمایەک هەڵببژێرن.