گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

خەرجى دەرهێنان و هەناردە وەزیری سامانە سروشتیەکان دەباتە پەرلەمان

2021.01.27 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
خەرجى دەرهێنان و هەناردە وەزیری سامانە سروشتیەکان دەباتە پەرلەمان

ناس کورد-

لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانى پەرلەمانى کوردستان بڕیاری دا کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانەسروشتییەكان بانگهێشت بکات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی کانونی دووەمی 2021)، لیژنەکە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی راپۆرتەکەى کۆمپانیاى دیلۆیتیان کردووە و بڕیاردراوە بەڕاپۆرتێك تەواوی تێبینی و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان و ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بكرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باش لەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا لیژنە بڕیاری دا میوانداریی وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی خەرجیی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەهەرێمی كوردستاندا.

 

جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی کوردستان بە "ناس کورد"ی وت، "تا ئیستا وادەی کۆبوونەوەی لیژنەکەمان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان دیاری نەکراوە".

 

وتیشى، "جێگری سەرۆکی لیژنەکە لە کۆبوونەوەکەمان ئامادە نەبووەو بۆ بانگهێشتکردنەکەش دەبێت ئەویش ڕەزامەندی بدات، دواتر داواکارییەکە رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و ئەوان ئاڕاستەی حکومەتى دەکەن".