ناس کورد-
وەزارەتى پیشمەرگە و هاوپەیمانان جەخت لە یەکگرتنەوەى هێزەکانی 70 و 80 دەکەنەوە و بەرپرسێکى وەزارەتەکەش دەڵێت، یەکگرتنەوەیان کاتى زۆرى پێویستە و ناتوانرێت وادەى بۆ دیاریبکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەى تەواوەتى هێزەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە (27ی کانونی دووەمی 2021) بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و هێزەکانی هاوپەیمانان بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزەکانی 70 و 80 و بۆردی چاکسازی له وهزارهتی پێشمهرگه كۆبوونهوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە کۆبوونەوەكهدا تیشک خراوەتە سەر هەنگاوەکانی چاکسازی و جێبەجێکردنی خاڵه سهرهكی و گرنگهكانی پرۆسەكه و جهخت له به ئهنجامگهیشتنی تهواوی پرۆسهكه كرایهوه.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە "ناس کورد"ی (27ی کانونی دووەمی 2021) ڕاگەیاند، هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هێزەکانی 70و 80ی پێشمەرگە لە چوار چێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بۆ ئەوەش هەوڵەکان بەردەوامە بەڵام بۆ یەکگرتنەوەیان کاتی زۆری پێویستە و ناتوانرێت کاتێک دیاری بکرێت.
وتیشى، "ئەم دوو هێزە هێزی گەورەن و لەداهاتوو دەبێت لەچوارچێوەی چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بمێننەوە".
هێزەکانى 70ى سەر بە یەکێتى و 80 ى پارتى، دووەم گەورەترین هێزى حزبین لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگە کە خاوەنى 14 لیواى یەکگرتووە.
لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جوڵەکردن بەهێز بەرەو بیرە نەوتییەکان، قارەمان کەمال وتى، "من ئاگاداری جوڵە پێکردنی هێزی پێشمەرگە نیم و ئەوەی دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە".