گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بژاردەى شیعەکان ئاشکرا دەکات

ڕاوێژکارێکى بارزانى: ئەگەر ئێران بهێڵێت هەرێم و بەغدا ڕێکدەکەون

2021.01.27 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى بارزانى: ئەگەر ئێران بهێڵێت هەرێم و بەغدا ڕێکدەکەون

ناس کورد-
ڕاوێژکارێکى بارزانی ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بهێڵێت هەرێم و بەغدا رێکدەکەون، شیعەکان بە شاندى هەرێمیان وتووە کە لەنێوان دوو بژاردەدا خۆیان یەکلایی دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود حەیدەر لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "ڕووداو" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ی كانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، ئێران ئەو پرسە وەکو کارتێکى سیاسی دژ بە هەرێم بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەى سیاسەتى هەرێم بە ئاڕاستەى بەرژەوەندییەکانى تاران بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


دەشڵێت، "ئاڕاستەیەکى زۆرینە لە بەغدا ئەوەیە هەموو پڕۆسەى نەوت ڕادەستى عێراق بکرێت واتە هەرێم ببێتە پارێزگایەک، ئاڕاستەکەى دیکە ئەوەیە 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ رادەستى عێراق بکرێت، بەڵام هێشتا شیعە لەناوخۆیاندا کۆک نین لەو بارەیەوە".


بەوتەى مەسعود حەیدەر، دواى کۆبوونەوەکانى ئەم ڕۆژانەى دوایی شاندى هەرێم لەپەرلەمان، لایەنە عێراقییەکان وتویانە دەگەرێنەوە بۆ سەرکردە سیاسییەکانى خۆیان و لەسەر بنەماى ئەو زانیاریانەى شاندى هەرێم خستویانەتەڕوو شیعەکان بریارێکى سیاسی دەدەن کە کام بژاردە هەڵدەبژێرن.



ماوەى چەند رۆژێکە شاندى هەرێم لەبەغدایە و لەگەڵ لیژنەى دارایی و سەرۆکایەتى پەرلەمان کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنى دوایین گفتوگۆکان لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەى 2021، پێش ئەوەى یاسا بودجە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.