گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لێدوانێکى پێچەوانە لەهاتوچۆى هەرێمەوە لەسەر ئۆتۆمبێلى مەلیکە

2021.01.27 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى پێچەوانە لەهاتوچۆى هەرێمەوە لەسەر ئۆتۆمبێلى مەلیکە

ناس کورد-

 

بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رەتیدەکاتەوە بڕیارى دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیکە درابێت، بەپێچەوانەى ئەو قسانەوە کە لەچەند رۆژى رابردوودا بڵاوکرایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچەند رۆژى رابردوودا بڕیارێک بەناوى هاتوچۆى سلێمانى بڵاوکرایەوە لەبارەى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبیلى مەلیکە، دواتریش نوسراوێک بەناوى داواکارى گشتى راپەڕینەوە بڵاوکرایەوە بۆ هەمان مەبەست، بەڵام عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم دەڵێت هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە.

 

عەبدولقادر عەزیز (27ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد" ى وت "ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوەو وەزارەتی ناوخۆ هیچ بڕیارێکی فەرمی نەداوە بۆ دەسبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە".

 

ئۆتۆمبیلى جۆرى توێتا کراون کە لەلاى خەڵک بە "مەلیکە" ناودەبرێت، ماوەى چەند مانگێکە ژمارەیەکى زۆرى هاوردەى هەرێم کراون، لەکاتێکدا مۆدێلەکانیان لەخوار مۆدێلى رێگەپێدراوەیە بۆ هاوردەکردن.

 

بەوتەى دوو ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبێل خوار مۆدیلی ڕێگا پێدراو، بە شێوەی قاچاخ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، لە ڕۆڵس ڕایس، لکزس، تیۆتا، مارسیدس، بی ئێم و شۆفرلێت و چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی گرانبەھان.

 

عەلى حەمەساڵح و دابان محەمەد دوو رۆژ لەمەوبەر لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند، شوێنی مۆڵکردن و ڕاگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕونن لە باخ و پێشانگا و گەراجدان، بەشێکیشیان لە شەقامەکاندان بە چەندین ژمارەی جیاوازەوە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێستا ھەوڵێک لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە ھەیە ئۆتۆمبیلی "مەلیکە" دەستی بەسەردا بگیرێت و ئەو ئۆتۆمبیلە گرانبەھایانەش کە قاچاخن و خوار مۆدیلن  ژمارە بکرێن، "ئەمەش شەرعیەتدانە بە قاچاخچێتی".