گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەبارەى پارەی گەنمەوە بەغدا نوسراوێک بۆ هەرێم دەنێرێت

2021.01.27 - 12:16
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى پارەی گەنمەوە بەغدا نوسراوێک بۆ هەرێم دەنێرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتى بازرگانى داواى لە پارێزگاکانى هەرێم کردووە کۆتا زانیارییان بۆ بنێرن لەبارەى پارەى گەنمى جوتیارانەوە بۆ ئەوەى پارەکە رەوانە هەرێم بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەنا ئەمین لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، وەزیری بازرگانی بەڵێنی داوە کە لە کۆی پارەى تایبەت بە گەنمى جوتیاران بۆ ساڵانى (2014-2015-2016) کە پێنج سەد و حەفتا و شەش ملیار و هەشت سەد و هەشتا و پێنج ملیۆن دینارە، لەم رۆژانەدا دوو سەد و بیست و هەشت ملیار و هەشت سەد و نەوەت و دوو ملیۆن دینار خەرج بکات.

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، وەزارەتى بازرگانى نوسراوێکى ئاڕاستەى پارێزگاکانی هەرێم کردووە کۆتا زانیاریان بۆ بنێرن بۆ ئەوەى پارەکە خەرج بکەن.

 

No photo description available.