گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20 ملیار دۆلار

بایدن 650 هەزار ئۆتۆمبیل دەگۆڕێت

2021.01.27 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن 650 هەزار ئۆتۆمبیل دەگۆڕێت

ناس کورد-

سەرۆکى نوێى ئەمەریکا بەڵێن دەدات تەواوی ئۆتۆمبیلە حکومییەکان بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبا و بۆ ئەو پڕۆژەیەش 20 ملیار دۆلار تەرخانکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵیی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا کە ناس کورد (27ى کانوونى دووەمى 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە دەڵێت، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا بڕیاری داوە کاروانى ئۆتۆمبیلە حکومییەکان کە پێکهاتوون لە 650 هەزار ئۆتۆمبیل لە بەکارهێنانى گاز و بەنزینەوە بکاتە کارەبایى، ئەوەش وەکو پاڵپشتیەکى حکومەتى نوێ بە مەبەستی بەکارهێنانى وەزیەکى پاکتر بۆ ژینگە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بایدن ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەى کە بۆ لەمەودوا لەلایەن حکومەتەوە بەکاردەهێنرێن لە ئەمەریکا و بەدەستى کرێکارى ئەمەریکى دروست دەکرێن.

 

سەرۆکى ئەمەریکا ڕەخنەى لەوەشگرتووە کە یاساکان ڕێگە دەدەن ئەو ئۆتۆمبیلانەى کە بەشێک لەپارچەکانیان لەلایەن ئەمەریکاوە دروستنەکراوە لەلایەن حکومەتەوە بکڕدرێن.

 

هەروەها بەڵێنى ڕەخساندنى دەرفەتى کاری نوێشى لە کارگەکانى دروستکردنى ئۆتۆمبیلى ئەمەریکا داوە بەتایبەت ئەوانەى کە بۆ گۆڕینى ئۆتۆمبیلەکان لەوزەوە بۆ کارەبا تەرخاندەکرێن.

 

بەپێى پلانەکەى بایدن بۆ ئەو کارە، نزیکەى 550 هەزار وێستگەى کارەباى بۆ بارگاویکردنەوەى ئۆتۆمبیلەکان دروستدەکرێن و پارەیەکى زۆرتر بۆ بەدەستهێنانى ئەو وزەیە تەرخاندەکرێت بۆ پاکڕاگرتنى ژینگە.

 

کۆشکى سپى خشتەیەکى کاتى بۆ پڕۆژەکە دیارینەکردووە بەڵام بڕى تێچووەکەى 20 ملیار دۆلارە.