گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بەرز دەبێتەوە؟

سێ هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین لە هەرێم دیاریکرا

2021.01.27 - 12:00
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین لە هەرێم دیاریکرا

ناس کورد-

نرخى بەنزین لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبووەتەوە و لیژنەى سوتەمەنیش لە قایمقامیەتى سلێمانى بەرزبوونەوەى نرخ بۆ سێ هۆکار دەگەڕێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى چەند هەفتەیەکە نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بۆ 500 دینار بەرزبووەتەوە، بەهەمان شێوە نرخى جۆرەکانى دیکەش بەرزبووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

مستەفا محەمەد، سەرۆکى لیژنەى سوتەمەنى لە قایمقامیەتى سلێمانى بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، سێ هۆکارى سەرەکى هەیە بۆ بەرزبوونەوەى نرخ، یەکەمیان بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارە، دووەمیش کەمبونەوەى هاتنى بەنزینە لە ئێرانەوە، چونکە ئەو وڵاتە دەرچەیەکى دیکەى بۆ هەناردەکردنى بەنزین دۆزیوەتەوە، سێیەمیش بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە لە بازاڕەکانى جیهان کە وایکردووە نرخى سوتەمەنیش بەرزبێتەوە.

 

وتیشى، "نرخەکان دەکەوێتە سەر شوێنى بەنزینخانەکان، لەناو شارەکان نرخەکان جێگیرە، بەڵام لەدەرەوەى شار لەبەرئەوەى فرۆشیان کەمە نرخەکان کەمترە".

 

لیژنەى سوتەمەنى لە قایمقامیەتى سلێمانى باسى لەوەشکرد، گرانبوونى بەنزین دەسەڵاتى ئەوان نییە، بەڵام کێبڕکێیان دروستکردووە لە بازاڕ بۆ ئەوەى زۆرترین سوتەمەنى بێت تا نرخەکە زیاتر بەرزنەبێتەوە.