گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سعودیە ڕاگەیاند

2021.01.27 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و سعودیە ڕاگەیاند

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی قەتەر ڕاگەیاند لە هەوڵەکانیدا بۆ سازکردنی گفتوگۆ لە نێوان سعودیە و ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر جابری، بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی موقتەدا سەدر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، موقتەدا سەدر ئامادەیە "بۆ هاوکاریکردنی قەتەر لە هەوڵەکانی بۆ سازکردنی گفتوگۆی لەنێوان ئەو دوو دراوسێ ئازیزە، ئەوەش بەهۆی کاریگەری ئەرێنی ئەو بابەتە لەسەر عێراق و گەلەکەی."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین پارێزگاری لە سەروەری عێراق بکەن و دەستوەرنەدەنە کاروبارە ناوخۆییەکان، وەک چۆن عێراق دەست وەرناداتە ناو کاروبارەکانیان."

 

وتیشی کە سەدر داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە کە وادەی تۆماری ناوی دەنگدەران درێژ بکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە دورە دەرستەکان.