گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد هۆکاری ئاگرەکەى نەخۆشخانەی شۆڕش ئاشکرا دەکات

2021.01.27 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکاری ئاگرەکەى نەخۆشخانەی شۆڕش ئاشکرا دەکات

ناس کورد-
بەرگریی شارستانى سلێمانى هۆکارى ئاگرەکەى شەوی ڕابردووی ناو نەخۆشخانەى شۆڕشى ئاشکراکرد کە بەهۆیەوە ژورێکى نەخۆشخانەکە بەتەواوى سوتا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکان جەمال، وتەبێژى بەرگریی شارستانى سلێمانى (27ى کانونى دووەمى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە دروستبوونى "شۆرتێک بووە لە ساحیبەى هەواگۆرکێی ژورى ئێشکگرى کارمەندان لە نەخۆشخانەکە کە داویەتى لە جبسن بۆردى ژورەکە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، بەهۆى ئاگرەکەوە ژورەکە بەتەواوى سوتاوە بەڵام بە زوویی کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ شوێنێکى دیکە نەسوتاوە.

 

ڕێکان جەمال باسى لەوەشکرد، هەر بەهۆى ئاگرەکەوە نەخۆشەکانى ناو نەخۆشخانەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى دیکە و هیچ کەسێک زیانى بەرنەکەوتووە.

 

لاى خۆیەوە، شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆڕش لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "ئاگرێک لە ژورێکی کارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش ڕووی دا، هەموو کارمەندان و نەخۆشەکان سەلامەتن".



ئاماژەى بەوەشکردووە، دەوامى نەخۆشخانەکە لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئاسایی دەبێتەوە لەو بەشەدا.

 

نەخۆشخانەى شۆڕش لە سلێمانى سەر بە دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەیە و لەچەند بەشێک پێکدێت، رۆژانە خەڵکێکى زۆر بۆ وەرگرتنى چارەسەر رووى تێدەکەن.