گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەرێمی کوردستانیش

پەرلەمانی کوردستان داواى یەک لیستى لایەنە کوردییەکان دەکات بۆ هەڵبژاردن

2021.01.27 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان داواى یەک لیستى لایەنە کوردییەکان دەکات بۆ هەڵبژاردن

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەیەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق بکەن بۆ ئەوەى دەنگەکانیان پەرت نەبێت، "تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بینیویەتى (27ی کانونی دووەمی 2021) وتى، "بەپێی یاساى نوێی هەڵبژاردن لە عێراق دەنگەکان پەرت دەبن و لەسەر ئاستى پارێزگاکان نەماوە، لەهەر پارێزگایەک چەند بازنەیەک هەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، "پێویستە حزبەکان هەماهەنگى زیاتر بکەن بەتایبەتى لەو بازنانەى مەترسیان لەسەرە وەکو دوزخورماتوو، کە ئەگەر هەموو کورد یەک کاندیدى هەبێت ئەگەر هەیە دەربچێت".

 

هێمن هەورامى باسى لەوەشکرد، داوا لە حزبەکان دەکەن لیستێکى هاوبەش لەناو هەرێمى کوردستانیش دروستبکەن، بۆ ئەوەى کورد بە لیستێکى یەکگرتوو بەشدارى هەڵبژاردن بکات.

 

ڕونیشیکردەوە، دەبێت هاوپەیمانێتییەکان پێش هەڵبژاردن تۆمار بکرێن نەک وەک یاساکەى پێشوو.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (سێشەممە، 19ى کانوونى دووەمى 2021) وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.