ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە گوڕی 3.2 پلەى ڕێختەر شاری دهۆکی هەژاند و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "کاتژمێر 7:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، بە دووری 7کم لە شاری دهۆک و بە قوڵایی 21 کم، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەى ڕێختەر ڕوویدا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ناوەندی بومەلەرزەکە قەزای سێمێل بووە و هاوڵاتیان بە ئاسانی هەستیان پێکردووە.