گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەى دارایى و سیاسى

لیژنەى دارایى: تێپەڕاندنى بودجە بەستراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم

2021.01.27 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى: تێپەڕاندنى بودجە بەستراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجەى 2021 بەستراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، موسەنا سامەڕائى ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (27ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، کێشەکان لەگەڵ هەرێمدا تێکەڵەیەکن لەدارایى و سیاسى و تێپەڕاندنى بودجەش بەستراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتییشى زۆربەى ئەندامانى لیژنەکەیان لێبڕینى موچەى فەرمانبەرانیان ڕەتکردووەتەوە کە بڕى لێبڕینەکان دەگاتە 4.5 تریلیۆن دینار.

 

موسەنا سامەڕائى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لەبوجەکەدا 119 تریلیۆن دینار بۆ خەرجییە سیادییەکان تەرخانکراوە کە ناتوانرێت کەمبکرێنەوە و کورتهێنانیش دەگاتە 71 تریلیۆن دینار.

 

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختى لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، لیژنەکەیان لەماوەى هەفتەیەکدا گفتوگۆکانیان لەسەر بودجە کۆتایى پێدەهێنن و تا ئێستاش لەسەر بڕیارى 315 گفتوگۆکانیان بەردەوامە.

 

شەوى رابردوو ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەسەر بودجەی 2021، گۆڕانکارییەکیان لە شێوازی ناردنی پشکی هەرێمدا کردووە و بەگوێرەی گۆڕانکارییەکەدا ناردنی پشکی هەرێم تەنها پێویستی بە واژۆی وەزیری دارایی بێت.   

  

هۆشیار عەبدوڵڵا، (سێشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، یەکێک لەو هەموارانەی لە ناو رەشنوسەکەدا دوای گفتوگۆیەکی زۆر جێگیریانکرد ئەوەیە کە بۆ بودجەی ساڵی 2021 خەرجکردنی پشکی هەرێم تەنها بە واژۆی وەزیری دارایی بێت، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو دوو واژۆی پێویست بوو، وەزیری دارایی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.  

  

ڕوونیشیکردووەتەوە، هەر هەموارێک تا لەناو پەرلەماندا دەنگی لەسەر نەدرێت یەکلابووەوە نیە و گریمانەی گۆڕانکاری لەسەرە.