کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بەرپرسی نووسینگەی ناوەندی نیشتیمانی ئەنتەرپوڵ لە بەغدا لە نووسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە داوا لە نووسینگەی ئەنتەرپولی شاری بەیروت دەكات كە نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوكی رادەست بكات. . لەنووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە دادگاكانی عێراق تۆمەتبارە بە گەندەڵی". . داوای ئەوەش دەكات كە رێگە نەدەن ئەو وڵاتە جێبهێڵێت هەتا ئەو كاتەی دۆسیەی رادەستكردنەوەی لەرێگەی كەناڵە دبلۆماسییەكانی نێوان عێراق و لوبنان دەگات. .