ناس کورد-
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆڕش رایگەیاند، رووداوى ئاگرکەوتنەوەکەى ناو نەخۆشخانەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
درەنگانى شەوى رابردوو ئاگرێک لە نەخۆشخانەى شۆڕش لە سلێمانى کەوتەوە و پاش ماوەیەک کۆنتڕۆڵکرا و تا ئێستاش هۆکارەکەى رانەگەیەنراوە.
شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆڕش لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "ئاگرێک لە ژورێکی کارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش رووی دا، هەموو کارمەندان و نەخۆشەکان سەلامەتن".
ئاماژەى بەوەشکردووە، دەوامى نەخۆشخانەکە لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئاسایی دەبێتەوە لەو بەشەدا.