گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گۆڕانکاریی لە شێوازی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراقدا کرا’’

2021.01.26 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
’’گۆڕانکاریی لە شێوازی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراقدا کرا’’

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەسەر بودجەی 2021، گۆڕانکارییەکیان لە شێوازی ناردنی پشکی هەرێمدا کردووە و بەگوێرەی گۆڕانکارییەکەدا ناردنی پشکی هەرێم تەنها پێویستی بە واژۆی وەزیری دارایی بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2021) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆبونەوەی ژمارە 32-مان دەربارەی رەشنوسی یاسای موازەنەی 2021 وەک لیژنەی دارایی ئەنجامدا و بە گریمانەی زۆر هەفتەی داهاتوو یاسای بودجە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان و پەسەندکردن لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لەو هەموارانەی ئەمڕۆ لە ناو رەشنوسەکەدا دوای گفتوگۆیەکی زۆر جێگیرمانکرد ئەوەیە کە بۆ بودجەی ساڵی 2021 خەرجکردنی پشکی هەرێم تەنها بە واژۆی وەزیری دارایی بێت، لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو دوو واژۆی پێویست بوو، وەزیری دارایی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، هەر هەموارێک تا لەناو پەرلەماندا دەنگی لەسەر نەدرێت یەکلابووەوە نیە و گریمانەی گۆڕانکاری لەسەرە.