گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن یەکەم تەلەفۆنی بۆ پوتین کرد.. ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا کرا

2021.01.26 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن یەکەم تەلەفۆنی بۆ پوتین کرد.. ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا یەکەم پەیوەندی بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکى ڕوسیا کرد و نیگەرانی واشنتنی لەبارەى چەند پرسێکەوە گەیاندە مۆسکۆ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2016) دەڵێت، "بایدن نیگەرانی خۆی لەبارەى دەستگیرکردنی ئاڵێکسی ناڤاڵی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا دەربڕی."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "هاوکات نیگەرانی خۆی لەبارەى دۆسیەی پێدانی پاداشت بە بزوتنەوەى تاڵیبان لە بەرامبەر کوشتنی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانداوە."

 

لەلایەکى ترەوە کۆشى سەرۆکایەتى ڕوسیا "کرملن" بڵاویکردوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پوتین پیرۆزبایى وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى ئەمریکاى لە بایدن کردوە و جەختی لەوەشکردوەتەوە کە "ئاساییکردنەوەى پەیوەندیەکانى نێوان هەردولا خزمەت بە بەرژەوەندى هەردوو وڵات و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە گشتى دەکات، چونکە ئەوان بەرپرسیارێتى تایبەتیان هەیە لە پشتگیرى کردنى ئاسایش و سەقامگیرى لە جیهاندا."

 

بەپێى هەمان ڕاگەیەنراو، "هەردولا خۆشحاڵى خۆیان ڕاگەیاندووە بە گۆڕینەوەى یاداشتى دیبلۆماسى بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەى بەڵێننامەى داماڵینى چەکى ستراتیژى هێرشبەر، لە ماوەى داهاتوشدا هەنگاوە پێویستەکانى تایبەت بە گەرەنتیکردنى بەردەوامى کارەکانى تایبەت بە سنوردارکردنى چەکى ئەتۆمى تەواو دەکەن."

 

کرملن ڕونیشیکردوەتەوە، پوتین و بایدن گفتوگۆشیان لەسەر ڕێگەکانى هاوکارى بۆ بەرەنگاربونەوەى کێشەکانى پەتاى کۆرۆنا کردووە، ئەوەش سەرەڕاى بوارەکانى ترى کەرتى بازرگانى و ئابورى، گفتوگۆش لەبارەى کشانەوەى واشنتن لە ڕێکەوتنى تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەى ئێران و یەکلاییکردنەوەى بابەتى ئۆکرانیا کردووە، جەخت لە بەردەوامى پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانیش کراوەتەوە.