گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەدر لە فشاری سیاسی بۆسەر ناوچە سونییەکان هۆشداری دەدات

2021.01.26 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر لە فشاری سیاسی بۆسەر ناوچە سونییەکان هۆشداری دەدات

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەى کێبرکێی هەڵبژاردن، "هەندێک لایەن فشار لە خەڵکی پارێزگا سونییەکان دەکەن بە تۆمەتی ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و ئەوە لەبیر دەکەن کە ئەوان گەورەترین زەرەرمەندی تیرۆرن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2021) بڵاویکردوەتەوە، "لەگەڵ نزیکبوونەوەى کێبرکێی هەڵبژاردن، هەندێک لایەن فشار دەخەنە سەر دانیشتوانى پارێزگا سونییەکان."

 

دەشڵێت، "ئەوەش بە بیانوى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، بەڵام ئەوەیان لەبیر کردووە ئەوان گەورەترین زەرەرمەندى تیرۆرن، ئەوەش واتاى ئەوەیە تیرۆرستان ئەوە دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى کارە تیرۆرستیەکانیان بەهەموو ڕێگەیە لە ناوچەکانى عێراقدا."

 

سەدر پێشى وایە "هەندێک لایەنى سیاسى لێرە و لەوێ لێى سودمەندن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لای جەماوەرى شیعى و سونى، بۆیە لێرەوە ئامۆژگارى ئەوەم هەیە کە پێویستە ڕکابەرى لەسەر بنەماى شەرعى، ئەخلاقى، دیموکراتى و مرۆیى بێت، دور لە توندوتیژى و پێکدادان و فرۆشتنى ناوچەکانى ترى عێراق بە داگیرکەر و ئەوانەى نیازى تریان هەیە."

 

ڕێبەرى ڕەوتى سەدر پێشى وایە کە "شورەییە پێکدادانى هێزە سیاسیەکان لەپێناو هەڵبژاردنەکان بێت لەکاتێکدا سەرجەم پارێزگاکان لەژێر هێڵى هەژارى و برێستى و پەتا و ترسدان، ئەگەر شورەیى ناکەن لە خودا ئەوا شورەیى لە میللەتەکەتان و ویژدانى خۆتان بکەن، تاوەکو کەى گەندەڵى باڵادەست بێت، خودا گەندەڵکارانى خۆش ناوێت."

me_ga.php?id=2305