گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکێکی سەیر لە هەرێم

هەرێم؛ گرفتی دواکەوتنی دادگاییکردنی ڕاگیراوان و چیرۆکێکی سەیر

2021.01.26 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ گرفتی دواکەوتنی دادگاییکردنی ڕاگیراوان و چیرۆکێکی سەیر

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ ڕایگەیاند، چەندین کێشەی ئیداری یاسایی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و لە هەندێک چاکسازی بنکەی تەندروستی نییە، ئاشکراشیکرد، کەیس هەیە کەسەکە 15 مانگ چاوەڕوانی دادگایی کردن بووە، دواتر بە حەوت مانگ زیندانیکردن سزا دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی چاكسازییەكان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی کانوونی دووەمی 2021، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەکان و بەڕێوەبەرەكانی چاكسازی گەوران و ژنان و منداڵان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

 

ڕۆمیۆ هەکاری، سەرۆکی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " لەماوەی رابردوودا لیژنه‌كه‌مان چەندین سەردانی مەیدانیى بۆ چاكسازییەكان ئەنجامداو بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ چەندین كێشەو گرفتیان لەڕووی ئیداری و یاسایی هەیه‌ و پێویستە چارەسەر بكرێن".

 

وتیشی، "یەکێک لە کێشە گەورەکان دواکەوتنی دادگایی کردنی ئەو کەسانەیە کە ڕاگیراون، زۆرجار هەندێک لە دادوەرەکان دادگاییەکان چەند جارێک دوادەخەن، هەموو دواخستنێکیش چەند هەفتە بۆ چەند مانگ دەخایەنێت، بەوەش ئەو کەسانە لە بارودۆخێکی دەروونیی خراپدا دەبن لە چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانیاندا."

 

"بە نمونە لە چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر، ژنێک بۆ ماوەی 15 مانگ، واتە ساڵێک و سێ مانگ چاوەڕوانی دادگایی کردن و سزادان بووە، دواتر سزاکەی حەوت مانگ زیندانیکردن بووە، ئەی لەوکاتەدا کێ ئەو قەرەبووی ئەو چەند مانگە زیادەیەی زیندانیکردنی ئەو کەسە دەگێڕێتەوە؟."

 

ڕوونیشیکردەوە، هەر لەو ڕِووەوە بڕیاردرا گفتوگۆ لەگەڵ دادگاكان بكرێت و بەپێی یاسابەركارەكان چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

سەرۆکی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ باسی لەوەشکرد، "یەکێکی دیکە لە کێشەکان نەبوونی بنکەی تەندروستییە لە هەندێک لە چاکسازییەکاندا، بە نمونە چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر، 200 سزادراوی تێدایە لەگەڵ 30 منداڵدا کە کەس نییە لە دەرەوە بەخێویان بکات و لەگەڵ دایکیاندا لە زیندانن، بەڵام چاکسازییەکە بنکەی تەندروستی تێدانییە کە ئەوە کێشەیەکی گەورەیە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پێشنیازەیاسای چاكسازییەكان بەهەماهەنگیی ‌نێوان هەردوولا ئامادە بكرێت و یاسای جێگرەوەش لەماوەی داهاتوودا كاری جدیی لەسەر بكرێت.

 

جەختیشیکردەوە، بەردەوام دەبن لەسەر کار و بەدواداچوونەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گیروگرفتانە.