گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی تری ڤاکسینی کۆرۆنا ڕێککەوت

2021.01.26 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی تری ڤاکسینی کۆرۆنا ڕێککەوت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرا کرد، لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکا گرێبەستی کردووە بە مەبەستی کڕینی یەک ملیۆن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، بەوەش ئەسترازینیکا دەبێتە دووەم کۆمپانیا کە ڤاکسینی لێ کڕیبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (6ی کانونی دووەمی 2021) وتویەتى، لەگەڵ کۆمپانیاى "ئەسترازینیکا" گەیشتونەتە ڕێکەوتن، بەپێى ڕێکەوتنەکەش ئەو کۆمپانیایە یەک ملیۆن ڤاکسین بۆ عێراق دابین دەکات.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، وەزیرى دەرەوە ڕاسپێردراوە بۆ پەیوەندیکردن بەو وڵاتانەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن بۆ دابینکردنى.

 

تەمیمى هێماى بۆ ئەوەشکردوە، عێراق پارەى بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى بەکارهێنانى ڤاکسینى "فایزەر"یش دابین کردووە.

 

کۆمپانیاى ئەسترازینیکا کۆمپانیایەکى "بەریتانى - سویدییە" و یەکێکە لەو کۆمپانیایانەى سەرکەوتوو بووە لە پەرەپێدانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

 

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد، هاوردەکردن و دابەشکردنی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا و هەر دەرمانێک لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە دابەش دەکرێت بە گوێرەی چڕی دانیشتوان، ئەوەش پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.  

  

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە میانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (24ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "ڤاکسینەکان لە ڕێگەی دامەزراوەی "کیمادا" تایبەت بەهاوردەکردن و دابەشکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکیان دەبێت کە دامەزراوەیەکی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی عێراقە".    

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

   

وەزارەتەکە پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو (شوبات) ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا لە عێراق دابەش بکرێت.  

  

پێشتر سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى عێراق (دووشەممە 11ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، "عێراق لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر بۆ هێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا گرێبەستى واژۆ کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم گوژمەى ڤاکسینەکە دەگاتە دەستمان."       

  

باسى لەوەشکردووە، بەپێى ڕێککەوتنى یەکەم لەگەڵ فایزەر، عێراق ملیۆنێک و 500 هەزار بەشى لە ڤاکسینەکە بەردەکەوێت و لەناو سێ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا ڕادەستى دەکرێت واتا لەدوو مانگى داهاتوودا.