گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگە

لە پەرلەمانەوە داوای نرخێکی نوێ بۆ دۆلار دەکرێت

2021.01.26 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
لە پەرلەمانەوە داوای نرخێکی نوێ بۆ دۆلار دەکرێت

ناس کورد-

لە یاداشتێكدا 113 ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوا دەکەن نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق لە بودجەدا کەمبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاداشتەكە كە شەممەی ڕابردوو (23 كانونی دووەمی 2021) بۆ سەرۆکى پەرلەمانی عێراق نێردراوە و وێنەیەکی لای "ناس كورد" پارێزراوە، لەلایەن عەممار توعمەی سەرۆكی لیستی حیزبی فەزیلەوە ئیمزای بۆ كۆكراوەتەوە و لە كۆی 16 داواكاریی لەبارەی بودجەی گشتی 2021 ی عێراق، پێنجیان پەیوەندی بەپشكی هەرێمەوە هەیە و یەکێکیان تایبەت بە نرخی دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەو پەرلەمانتارانە داوا دەکەن نرخی یەک دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەدا کەم بکرێتەوە بۆ هەزار و 300 دینار، واتە هەر 100 دۆلارێک ببێتە 130 هەزار دینار.

 

لەو ڕەشنوسەی بودجە کە حکومەت ناردی بۆ پەرلەمان، نرخی هەر دۆلارێک بە 1450 دیناری عێراقی دیاری کراوە.

 

پەرلەمان دەتوانێت نرخەکە بگۆڕێت؟

ڕۆژی 16ى کانونى دووەمى 2021، پەرلەمانی عێراق دواهەڵوێستى خۆی لەسەر نرخى دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، دیاریکردنی نرخەکان تایبەتمەندیی حکومەتە و پەرلەمان ناتوانێت ئەو کارە بکات.  

 

هاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "ناس کورد"ی وت، "دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کۆتایی هاتووە و ناتوانرێت دەستکاری بکرێت."

 

جەمال کۆچەر وتیشی، لەبەر سێ هۆکاری سەرەکیی کۆتایی هاتووە؛

یەکەم: لیژنەی دارایی بە هەموو ئەندامانی لەگەڵ ئەو نرخە نوێیەن.

دووەم: بودجەی عێراق لەسەر بنەمای ئەو نرخە دانراوە، ئەگەر گۆڕانکاریی تێیدا بکرێت، لانیکەم 15 ترلیۆن دیناری دیکە لەسەر کورتهێنانی بودجە زیاتر دەبێت.

سێیەم: هەموو داهاتی عێراق بەپێی ئەو ژمارە و نرخە حیساب کراوە، ئەوسا کورتهێنان بووەتە نزیکەی 71 تریلیۆن دینار لە پرۆژە یاسای بوجەدا، بۆیە هەموو ئەو بارگرانییە جارێکی دیکە بۆ سەرشانی حکومەت دەگەڕێتەوە.

 

جگە لە نرخی دۆلار، یاداشی 16 خاڵی ئەو 113 پەرلەمانتارە پێنج خاڵی تایبەتە بە هەرێمی کوردستان داوای پێنج گۆڕانكاریی لە بڕگەكانی بەشە بودجەی هەرێمدا دەكەن.

 

زیاتر بخوێنەوە: بەڵگە: 113 پەرلەمانتار داوای پێنج گۆڕانكاریی لە بڕگەكانی بەشە بودجەی هەرێمدا دەكەن 

me_ga.php?id=2296

me_ga.php?id=2297me_ga.php?id=2298

me_ga.php?id=2299me_ga.php?id=2300me_ga.php?id=2301me_ga.php?id=2302me_ga.php?id=2303me_ga.php?id=2304

لا يتوفر وصف للصورة.