گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

کازمى داواى بەپەلە جێبەجێکردنی قەرەبووکردنەوەى قوربانیانى ئێزدى دەکات

2021.01.26 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى داواى بەپەلە جێبەجێکردنی قەرەبووکردنەوەى قوربانیانى ئێزدى دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێڕاق ڕێنمایى دەدات، بڕیارى قەرەبوکردنەوەى قوربانیانى ئێزدیەکان بەپەلە جێبەجێ بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تاریق مەندەلاوى، بەڕێوەبەرى گشتى قوربانیانى تیرۆر لە دامەزراوەى شەهیدان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2021) وتویەتى، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ڕێنمایى داوە کە گرنگى بە دۆسیەی ئێزدیەکان بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕونیشی کردوەتەوە کە "ڕێنمایى ئەوە دەرکراوە کە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنى بڕیارى قەرەبووکردنەوەى قوربانیان، ئەو هەوڵەش ڕۆڵێکى گرنگى دەبێت لە گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان."

 

مەندەلاوى ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە کە "بەپێى سەرژمێریەکان حەوت هەزار شەهید، بریندار، ونبوو و ڕفێنراو لە تاییفەى ئێزدى هەیە، نۆ هەزار و 700 مامەڵەش لە پارێزگاى نەینەوا جێبەجێ کراون و لە ڕێگەى موچەى خانەنشینییەوە قەرەبوو دەکرێنەوە.