گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مووچەی شەش مانگ پاشەکەوت کرا

میدیای یەکێتی: مووچەی شەش مانگی فەرمانبەران پاشەکەوت کرا

2021.01.26 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای یەکێتی: مووچەی شەش مانگی فەرمانبەران پاشەکەوت کرا

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کرد و میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچەی دوو مانگی دیکەی پاشەکەوت کرد و بەوەش چارەنوسی مووچەی شەش مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "PUK media" میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (سێشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردوەوە، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ كردوه‌و به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی گه‌نجینه‌كان له‌ژمێریاری وه‌زاره‌ته‌كانیان وه‌رگرتووه‌، له‌ئێستادا مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی رابردووی دابه‌شنه‌كردووه‌، به‌ڵام ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ كردوه‌و وه‌زاره‌تی دارایش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندوه.

 

له‌و باره‌یه‌‌وه‌ زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە، " حكومه‌ت بۆ مووچه‌ هیچ پرس و ڕایه‌كی به‌ په‌رله‌مان نیه‌ و خۆی چی بیه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌كات."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هه‌ر له‌ساڵی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 و 7 و 8 ی پاشه‌كه‌وت كرد و به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیش مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ی ساڵی ڕابردووی پاشه‌كه‌وت كرد، بەوەش چارەنوسی شەش مووچەی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران نادیارە.

me_ga.php?id=2295