گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

خەڵکی کۆیە پێوەری ئاو لێدەکەنەوە و بەرپرسانیش هەڕەشەی سزادان دەکەن

2021.01.26 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
خەڵکی کۆیە پێوەری ئاو لێدەکەنەوە و بەرپرسانیش هەڕەشەی سزادان دەکەن

ناس کورد-

هەڵمەتی لێکردنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان لە کۆیە دەستیپێکردووە، بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکەش دەڵێت، سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی پێوەری ئاویان نییە غەرامە دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرباز جەلی زادە کە یەکێکە لە ئەندامانی هەڵمەتی لێکردنەوەی پێوەری ئاو لە کۆیە بە "ناس کورد"ی (26ی کانونی دووەمی 2021) وت، "هەڵمەتەکە لە کۆیە دەستی پێکردووە و ژمارەیەک زۆری هاووڵاتیان لەو هەڵمەتە بەشداربوون و سەرجەمیان بە وێنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باسی لەوەشکرد، هەڵمەتەکە بەهۆی ئەوە بووە ئەو پێوەرە بارگرانی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروستکردووەو خەڵک هەبووە خانوەکەی داوەتە 75 هەزار دینار، بەڵام نزیکەی هەشت ملیۆن پارەی ئاوی بۆ هاتووەتەوە، بەهۆی ئەو پێوەرەوە کە ئەوەش بوو بووە جێگەی نیگەرانی و خەڵکێکى زۆر پێوەرەکەیان لێکردووەتەوە."

 

دەرباز جەلی زادە دەشڵێت، "ئێمە سەردانی دادگای کۆیەمان کرد تاوەکو سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار بکەین بەڵام ئەوان پێیان ڕاگەیاندین هیچ ناکرێت، بۆیە ئێمە خۆمان هەڵمەتەکەمان ڕاگەیاند و کار بە پارەی مانگانە دەکەین وەکو پێشتر".

 

لە بەرانبەر ئەو هەڵمەتەدا، بەڕێوەبەرایەتى ئاوی کۆیە جەخت دەکاتەوە هەر کەسێک پێوەرى ئاو لێبکاتەوە سزاى دارایی دەدرێت.

 

محەمەد فەقێ، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، هەرکەس گرفتی هەیە لەو بڕە پارەیەی بۆیان هاتووەتەوە دەتوانن سەردانیان بکەن و بۆیان چارەسەر دەکەن، چونکە ژمارەیەک لەو پێوەرانە بەهۆی خوێندنەوەى هەواوە پارەیەکی زیاتری دیاریکردووە.

 

وتیشى، "بەپێی ئەوەی بە ئێمە وتراوە ژمارەیەکی کەمی چالاکوانان هەستاون بە لێکردنەوەی پێوەری ئاوەکە، بەوەش غەرامە دەکرێن و مانگانە 100 هەزاریان بۆ دەگەڕیتەوە".