گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بانکێکی عێراقى پێدانى قەرزی دروستکردنی خانووى راگەیاند..بڕەکەى 50 ملیۆن دینارە

2021.01.26 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
بانکێکی عێراقى پێدانى قەرزی دروستکردنی خانووى راگەیاند..بڕەکەى 50 ملیۆن دینارە

ناس كورد-

بانکی ڕەشیدی عێراقی ڕایگەیاند، جارێکی دیکە دەست دەکاتەوە بە پێدانی قەرزی بیناسازی بەهاووڵاتیان کە بڕەکەی 50 ملیۆن دینارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی زانیاریی بانکەکە ( 26ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە "جارێکی دیکە دەست دەکاتەوە بە پێدانی قەرزی بیناسازی بەهاووڵاتیان کە بڕەکەی 50 ملیۆن دینارە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "بەپیێ ڕێنماییەکان دەبێت کەسی سودمەند موڵەتی دروستکردنی خانوو یان زیادکردنی بیناکەى هەبێت و ماوەی بەسەرچوونی لانی کەم  لەهەشت مانگ کەمتر نەبێت لە بەرواری پێشکەشکردنى داواکاریی بۆ وەرگرتنی قەرزەکە".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ماوەی قەرزەکە 15 ساڵە لە بەرواری پێدانی یەکەم پێشینە بەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت سود لە قەرزەکە وەربگرن".

 

لەماوەی ڕابردوودا بانکی ڕەشید دەستیکردووە بەپێدانی قەرزو پێشینە بەفەرمانبەران و هاووڵاتیان بەچەند جۆرێکی تر لەژێر چەند مەرجێک و ڕێنمایی دیاریکراودا .