گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیری کارەبا باس لە زیادبوونی وادەی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکات

2021.01.26 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کارەبا باس لە زیادبوونی وادەی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکات

ناس کورد-

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێدانی کارەبای نیشتمانی لە ئێستادا زیاتر بووەو لە هەوڵەکانیش بۆ باشترکردنی بەردەوامن.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەمال موسلیم لەمیانی کردنەوەی دوو پرۆژەی کارەبا لە هەولێر (26ی کانونی دووەمی 2021) بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەرەو باشتربوون چووەو هەوڵەکان لە پێناو باشترکردنی بەردەوامی هەیە.

 

وتیشى "کەمی سوتەمەنی تاڕادەیەک گرفتی دروستکردووە، بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵی زیاترکردنی بەرهەمهێنانی سوتەمەنییە بۆ وێستگەکان".

 

لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، وەزیرى کارەبا رایگەیاند "میگاواتەکانی کارەبا کەمی نەکردووە بەڵام گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواو زیادبوونی خواست لەسەر کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانییە".