ناس کورد-
گرتەیەکى ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى لەمیسر هەژاندووە، کە تێیدا چەند کەسێک دەردەکەون ژمارەیەک کچێک هەراسان دەکەن و بەسەگیش دەیانترسێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە لەیەکێک لە شەقامەکانى شارى "بنها" لە پارێزگاى قەیلوبیە روویداوە، ئەوەش بەپێی میدیاکانى میسر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە.
لە ڤیدیۆکەدا چەند گەنجێک دەردەکەوێت کە لەرێگەى بەکارهێنانى سەگەوە ئەو کچانە دەترسێنن کە بەشەقامەکەدا دەڕۆن و بەهۆیەوە یەکێکیان لەهۆش خۆى دەچێت.
انا حقيقي مش عارفه اقول ايه بجد على رجالة بنها اللي واقفين يتفرجوا دول و كم قذارة مش طبيعية ، يا ريت لو حد يعرف البنات دول يخليهم يروحوا يبلغوا عشان حرام كده و الله pic.twitter.com/BYnNOsZF8h
— Nouran Rabie (@NouranRabie1) January 25, 2021
هەر لە ڤیدیۆکەدا چەند کەسێک دەردەکەون کە سەیرى رووداوەکە دەکەن و پێدەکەنن، بەبێ ئەوەى هیچ هەوڵێک بدەن بۆ رزگارکردنی کچەکان.
بەشێک لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە میسر داوایان لەپۆلیس کردووە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و ئەنجامدەرانى دەستگیر بکات، بەتۆمەتى تەحەروش و هێرشکردن.