ناس کورد-
کەشناسى هەرێم پێشبینی دەکات ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ڕوو لە هەرێم بکات و تاڕۆژی یەک شەممە بەردەوامدەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان (26ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاندووە، لەکاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ناوچەکە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو سەرەتا نمەباران و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنورییەکان دەبێت و پاشان لەهەندێک سەنتەری ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لە لوتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانیش بەفردەبارێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لەسەر سنوری هەولێرو دهۆک دەبێت، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکە دەبارێت و ڕۆژی هەینی ئاسان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم بەڵام سنوری باشوری پارێزگای سلێمانی ئاستی بارانی زیاتر دەبێت بۆ رۆژی هەینی و ئاستی بارانی پێشبینی کراو بۆ ئیدارەی گەرمیانیش مامناوەند دەبێت.
بەوتەى کەشناسی، ڕۆژی شەممە هەندێک ناوچە نمەبارانی دەبێت و ڕۆژی یەک شەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە بەگشتی کۆتایی دێت.