گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هیلارى و کچەکەى ’کچانى کۆبانێ’ دەکەنە زنجیرەى تەلەفزیۆنى

2021.01.26 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
هیلارى و کچەکەى ’کچانى کۆبانێ’ دەکەنە زنجیرەى تەلەفزیۆنى

ناس کورد-

هیلارى کلینتۆن و چێڵسى کچى چاویان لەبەرهەمهێنانى زنجیرەیەکى تەلەفزیۆنى تایبەت بە کچانى شەڕڤانانى رۆژئاواى کوردستانە، لەکاتى شەڕکردنیان لەدژى داعش.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی پێگەى "هۆلیۆد ریپۆرتەر" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، زنجیرەى "کچانى کۆبانێ"، سەدان کاتژمێر چاوپێکەوتن و راپۆرتى مەیدانى لەبارەى کچانى کوردى رۆژئاوا لەخۆدەگرێت، کە لەکاتى سەرهەڵدانى داعش دەرکەوتن و پشتیوانی ئەمریکایان بەدەستهێنا.

 

هیلارى دەڵێت "کچانى کۆبانێ چیرۆکێکى نائاسایی ژنانى ئازایە کە لەپێناو دادپەروەرى و یەکسانى دەجەنگن".

 

بۆ بەرهەمهێنانى فیلمەکە، پشت بە رۆمانى "کچانى کۆبانێ" بەستراوە کە تێیدا چیرۆکى راستەقینەى یەکەیەکى تایبەتى ژنان و کچان دەگێڕێتەوە لەشەڕى دژى داعشدا و رۆڵیان لە دەرکردنى چەکدارانى ئەو رێکخراوە لە رۆژئاواى کوردستان.