گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی دارایی: لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێککەوتن

2021.01.26 - 00:36
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی: لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێککەوتن

ناس کورد-

کۆبوونەوەى سێ کاتژمێریی شاندی حکومەتی هەرێم و لیژنەیی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات، بڕیاردەری لیژنەکەش دەڵێت، "ئەگەر زۆرە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "حکومەتی هەرێم ڕازامەندی دا لەسەر نیشاندان و پێشکەشکردنی سەرجەم داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و داهاتەکانی تر."

 

 

دەشڵێت، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی دوای ئەوەى حکومەتی فیدڕاڵی سەرجەم زانیارییەکانی لەبارەى پرۆسەی هەناردەکردن و دۆسیەی گومرگ و دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت."

 

ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆی گەیاندە بەغدا بۆ ئەوەى سەرۆکایەتی ئەو شاندەی هەرێم بکات کە دوێنێ گەیشە ئەوێ، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو شاندە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و تاوەکو نزیکی کاتژمێری 12ی شەوی خایاند.

 

مەبەستی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

 

لەبارەى کورتهێنان و خەرجییەکانەوە لە پڕۆژەیاساکەدا، ئەحمەد سافار وتیشی، "لیژنەی دارایی توانیویەتی کۆی خەرجییەکان لە بودجەدا بە ڕێژەی 20% کەم بکاتەوە."

 

دەشڵێت، کۆی گشتیی خەرجییە گشتییەکان دوای دەستکاریکردنی کەم دەبێتەوە بۆ 127 ترلیۆن دینار، هەروەها ڕێژەی کورتهێنانیش لە بودجەکەدا کراوەتە نیوە.