گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئاراز بۆ موچەکەى چوو بەڵام تەرمەکەى گەڕایەوە

2021.01.25 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئاراز بۆ موچەکەى چوو بەڵام تەرمەکەى گەڕایەوە

ناس کورد-

دڵخۆشى ئاراز و سێ هاوڕێی پێشمەرگەى بەهۆى وەرگرتنى موچەکانیان دواى ماوەیەکى زۆر دواکەوتن، چەند کاتژمێرێکى کورتى خایاند کاتێک ئۆتۆمبیلەکەیان وەرگەڕا و یەکێکیان مرد و سیانەکەى دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارازى تەمەن 40 ساڵ کە خێزاندارە و خاوەنى سێ منداڵە و دانیشتووى گوندی بێنوریانى سەر بە قەزاى ڕەواندوزە و پێشمەرگە بوو، ئەمڕۆ لەگەڵ سێ پێشمەرگەى دیکەى چونە ڕانیە بەمەبەستى وەرگرتنى موچەکانیان، بەڵام سەردانەکە بۆ ئاراز بووە کۆتا سەردان و ماڵئاوایی یەکجارەکى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاراز و هاوڕێکانى دواى وەرگرتنى موچەکانیان بەرەو شوێنى نیشتەجێبونیان بەرێکەوتن، بەڵام بەهۆى شەپۆلى سەرما و بەستنى رێگاکەوە ئۆتۆمبیلەکەیان لە ناحیەی وەرتێ وەرگەڕا.

 

موحسین تەحسین، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای سۆران  بە "ناس کورد"ی وت، دوای گەیشتنیان بەشوێنی ڕوداوەکە دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا بیکاشۆ کە چوار کەسى تێدا بووە وەرگەڕاوە، یەکێک لە سەرنشینەکانى گیانی لەدەست داوە و سیانی تریش بریندار بوون.

 

بەپێی ئەو وێنانەى بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکى بەرزەوە کەوتووەتە خوارەوە و زیانى زۆرى پێگەیشتووە.

 

"ئەو چوار هاوڵاتیە دانیشتونی گوندی بێنوریان و دەوروبەری بوون کە سەر بە قەزای ڕەواندوزن، پێشمەرگەبوون و بۆ وەرگرتنی موچەکانیان سەردانی ڕانیەیان کردبوو، بەهۆی بەستنی ڕێگاکەوە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا"، عەبدوڵای ئامۆزای یەکێک لە قوربانیەکان وای بە ناس کورد وت.

 

وتیشی "یەکێک لە پێشمەرگەکان بەناوى ئاراز لوقمان گیانى لەدەستداوە".

 

بەگوێرەی ئامارەکانی هاتوچۆی سۆران، لە ماوەی  24 کاتژمێری رابردوودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، هەشت ڕووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر ڕویانداوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.

me_ga.php?id=2289me_ga.php?id=2288me_ga.php?id=2287me_ga.php?id=2290