گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەکردنى شۆفێریی

مۆبایلەکەى ترەمپ دەخرێتە ژێر چاودێری و کۆت و بەند دەکرێت

2021.01.25 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
مۆبایلەکەى ترەمپ دەخرێتە ژێر چاودێری و کۆت و بەند دەکرێت

ناس کورد-

لەدواى جێهێشتنى کۆشکى سپى، دۆناڵد ترەمپ چووە ڕیزى سەرۆکەکانى پێشووى ئەمریکا و ئەو یاسایانەى بەسەردا دەسەپێنرێت کە بەسەر هەر سەرۆکێکى پێشوودا سەپێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیچ سەرۆکێکى پێشوو ناتوانێت لەو پابەندیی و یاسانە دەربازى بێت کە بۆی دانراوە، بە تایبەت بۆ جموجۆڵەکانى لە دەرەوەى شوێنى نیشتەجێبوونى، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکى کەناڵى "جەزیرە" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 


پابەندییەکان لیستێکى دوور و درێژن کە لە ساڵى 1958ەوە کاریان پێدەکرێت بەناوى "یاساى سەرۆکەکانى پێشوو" کە ئیمتیازاتى زۆر کۆت و بەندى ئاڵۆزى تێدایە.

 

بەپێی یاساکە، هەر سەرۆکێکى پێشوو بۆ ماوەى 10 ساڵ بەتەواوى پارێزگارى لێدەکرێت، ئەوەش ماناى وایە ناتوانێت بەبێ ئاگاداریی و یاوەرى پاسەوانى تایبەت هیچ جموجۆڵێک بکات بۆ دەرەوەى شوێنى نیشتەجێبوونى، پاسەوانییەکە هەروەها بۆ ئەندامانى خێزانەکەشیەتى.

 

بەپێى ڕێوشوێنەکان، ڕێگە بە سەرۆکەکانى پێشوو نادرێت خۆیان ئۆتۆمبیل لێبخوڕن لە ڕێگا گشتییەکاندا، هەروەها سەرقاڵ نەبن بە ژیانى تایبەتى خۆیانەوە لە مۆبایل و تۆڕەکانى پەیوەندى، ئاژانسەکانى ئاسایشیش چاودێرى مۆبایلى سەرۆکەکانى پێشوو و گفتوگۆ و نامەکانیان دەکەن بۆ ڕێگرى لەهەر هەڕەشەیەک.


لەگەڵ ئەوەشدا دۆخەکە بۆ ترەمپ ئاڵۆزترە، بەو پێیەى سەرجەم هەژمارەکانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگیراوە و داواى دادگاییکردنى دەکرێت بەهۆى هێرشى لایەنگرانى بۆ سەر باڵەخانەى کۆنگرێس.

 

دەرچوون لە کۆشکى سپى ماناى کۆتایی هاتنى بەرپرسیارێتى نییە بۆ پاراستنى ئاسایشى ئەمریکا، سەرۆکەکانى پێشوو زانیاریان پێدەگات لەبارەى ئاسایشى نیشتیمانى و سەرۆکى ئێستا هەندێکجار ڕاوێژیان لەگەڵدا دەکات.

 

یاساکە هانى سەرۆکەکانى پێشوو دەدات نوسینگەى سەرۆکایەتى دروستبکەن، لەبەرئەوەى پێشینە سیاسییەکەیان بە خزمەتێکى گشتى و گرنگ دادەنرێت لەمێژووى ئەو وڵاتەدا.

 

سەبارەت بە داهاتووى ترەمپ، هەندێ لە دەزگاکانى ڕاگەیاندن باس لو ئەگەرى بڵاوکردنەوەى یاداشتەکانى دەکەن لە گرێبەستێکى گەورەى بازرگانیدا، هەندێکیش پێشبینى گەڕانەوەى دەکەن بۆ راگەیاندن و کاتبەسەربردن.

 

سەرەڕاى هەموو ئەو پێشبینیانە، بەشێک لە دەزگاکان دەڵێن، دیمەنى هێرشکردنە سەر باڵەخانەى کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانییەوە وەکو کابوسێک دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکى درێژ ترەمپى پێوە گیرۆدە دەبێت.