گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زێڕ و دۆلار

پێشبینییەکى نوێ: ڕوو لە زێڕ بکەن و واز لە دۆلار بێنن

2021.01.25 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ: ڕوو لە زێڕ بکەن و واز لە دۆلار بێنن

ناس کورد-

شیکەرەوە و ئابوریناسانی ڕوسى دەڵێن، وەبەرهێنان لە زێڕ بۆ ئەمساڵیش سەرنجڕاکێشە، بەهۆى ئەگەرى بەرزبوونەوەى نرخەکەى بەشێوەیەکى بەرچاو لە چەند مانگى داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێکی پێگەى "سپۆتنیک"ى ڕوسى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، شیکەرەوان پێیانوایە ئەگەرى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ پێویستە لەبەرچاو بگیرێت، بەهۆى فشارى کورتمەوداى سەر ئەو بانکانەى مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەروەها دەڵێن، وەبەرهێنەرانى زێڕ لە باشترین دۆخدا دەبن لە ئێستادا لەگەڵ بەردەوامى مامەڵەکردنیان بە زێڕ.

 

لەهەمانکاتدا شیکەرەوە روسییەکان پێیانوایە، بەهاى دۆلارى ئەمریکى زیاتر روو لە دابەزین دەکات، ئەوەش بە قازانجى زێڕ دەشکێتەوە و ئاماژەیەکى ئەرێنییە بۆ هەر کەسێک کە وەبەرهێنان لە زێڕ یان زیودا بکات.



نرخى زێڕ لە ساڵى ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین نرخ و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 67 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، لەمساڵیشدا نرخى ئەو کانزایە هەڵبەزین و دابەزین بەخۆوە دەبینێت، بەڵام هێشتا لە نرخێکى بەرزدا مامەڵەى پێوەدەکرێت بەراورد بە ساڵانى رابردوو.