گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاهەنگ و کێکی جیاواز

کێک و شیرینی لە شێوەی ئەندامی زاوزێ هەرای نایەوە و خانەی فەتواشی توڕە کرد

2021.01.25 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
کێک و شیرینی لە شێوەی ئەندامی زاوزێ هەرای نایەوە و خانەی فەتواشی توڕە کرد

ناس کورد-

دروستکردنی کێک لەسەرشێوازی جلی ژێرەوە و کۆئەندامی زاوزێ لە ئاهەنگێکی ڕۆژی لەدایکبووندا لەلایەن چێشتلێنەرێکی ئافرەتەوە لە میسر، مشتومڕێکی بەرفراوان دروست دەکات و بەرپرسانی ئەو وڵاتە و خانەی فەتوای میسریش دەهێنێتە دەنگ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی "بی بی سی" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (25ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، "ڕۆژی 19ی ئەم مانگە لە میانەی سازکردنی ئاهەنگێکی ڕۆژی لە دایکبوون لە یانەی جەزیرە لە قاهیرە، ئافرەتێکی دروستکەری شیرینی هەستاوە بە دروستکردن کێک و شیرینی لە سەرشێوازی جلی ژێرەوە و کۆئەندامی زاوزێی پیاوان".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو کێک و شیرینیانە، چێشلێنەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دواتر بە بارمەتەی پێنج هەزار جونەی میسری ئازادکراوە، هاوکات وەزارەتی لاوانی ئەو وڵاتەش داوای لێکوڵێنەوەی بەپەلەی لە ئیدارەی یانەکە کردووە".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "ئیدارەی یانەکە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوو لەو شەش ئەندامەی کە لە ئاهەنگی لەدایکبوونەکەدا بەشدارییان کردووە خستووەتە ژێر لێکۆڵینەوە".

 

هاوکات خانەی فەتوای میسرکە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر شەریعەتی ئیسلامی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک دروستکردنی ئەو کێکانە بەو جۆرە سەرکۆنە کردووە و هۆشداری داوەتە دەسەڵات کە "ئەو جۆرە کارانە ڕێگەپێدراو نییە و پێشێلکارییەکی زەق و روونی بەهاکانی ئاینی ئیسلام و کۆمەڵگای ئیسلامییە".

 

لای خۆیەوە، نەجاد بورعی، پارێزەری مافی مرۆڤ لە هەژماری خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی دەستگیرکردنی چێشتلێنەرەکەی کردووە و رایگەیاندووە کە "حکومەت پشتیوانی ئەولایەنانە دەکات کە دەیانەوێت مەودا و پانتاییەکانی ئازادییە کەسێتییەکان لە میسر سنوردارتر بکات بە بیانووی پارێزگاریکردن لە بەهاکانی خێزانی میسری".

 

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بە کەیسی ئەو دوو کچە میسرییەی کردووە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی بەدڕەوشتی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیک توک".

 

مانگی تەموزی 2020، دادگایەکی تێهەڵچوونەوەی میسر سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەر دوو کچی میسری بە ناوەکانی "حەنین حوسامی تەمەن 20 ساڵ و مەوەدە ئەدەهمی تەمەن 22 ساڵ" سەپاند بە تاوانی پێشیلکردنی بەها و بنەماکانی خێزان و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ناشایستە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.