گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق: دژى سزاکانى ئەمریکاین بۆسەر ئێران

2019.05.26 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: دژى سزاکانى ئەمریکاین بۆسەر ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، عێراق دژی سزاکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران دەوەستێتەوە و دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ئێرانییەکان دەکەن. ئەمڕۆ 26ی ئایاری 2019، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەى ڕونیکردەوە، "عێراق هەوڵدەدات بە هەموو شێوەیەک لە پشت دراوسێ ئێرانییەکەی بوەستێتەوە." . ڕاشیگەیاند، "لە سەردانەکەى زەریفدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى هەردوولا و جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننانە کراوە کە لە سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقدا لەگەڵ ئێران ئەنجام دراون لە بواری دروستکردنی شاری پیشەسازی و پەرەپێدانی بازرگانی." هاوکات محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، "ئێران ڕوبەڕووی هەر لایەنێک دەبێتەوە کە هەوڵبدات دەستدرێژی بکاتە سەر گەلەکەی، گفتوگۆی زۆرکراوە لەبارەى قەیرانەکانى ناوچەکە و تاران دەیەوێت پەیوەندی باشی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەبێت." وتیشى، "گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانى عێراقدا ئەرێنییە و ڕێککەوتنەکانمان لەگەڵ عێراق چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوەوە."